ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له شاری سه‌قز، دوو موعه‌لیم به‌ناوه‌كانی “هه‌ڵاڵه فه‌ره‌جپوور” و “نیگار ئه‌فرا” برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتێك قوتابیانی دوو مه‌دره‌سه‌ی “هووشمه‌ند” و “عیسمه‌ت” له شاری سه‌قز له نێو حه‌وشی مه‌ده‌ره‌سه‌كه كۆده‌بنه‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ده‌ڵێنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه دوو موعه‌لیی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.