کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ گه‌رده‌نه‌ ته‌ته‌ی هه‌ورامان

photo 2020 05 15 09 25 33 Copy

photo 2020 05 15 09 25 33 Copy

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له‌ گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌ ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوون.

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته‌ ته‌قه‌یان له‌ پۆلێك له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر برینداربوون. ناوی یه‌كێك له‌م كۆڵبه‌رانه‌ “نه‌وزاد” دانیشتووی ئاوایی به‌ندۆڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاوه‌.