کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری پاوه‌

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری پاوه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کراون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێك له‌ کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “بێهرووز مورادی” بریندار بووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری پاوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی “ئارمان محەممەدی” کردووە و بە سەختی بریندار بووە.