به پێی ڕاپۆرتهكان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەری خەڵکی كۆتوول سەر بە شاری خۆی لە ئوستانی ورمێ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکییه دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی تورکییه، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەلی هادی زادە” تەمەن ٢٢ ساڵ و هەروەها “حوسێن هادی زادە” تەمەن ٢٩ ساڵ، کە هەردوویان خەڵکی گوندی “گیوەران”ی كۆتوول بوون، بە سەختی بریندار کراون. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان لە توركییه کراون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.