بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی شاری خۆی، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی شەممە ١٤ی بەفرانبار هێزەكانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی گوندی بلجۆک سەر بە بەخشی قوتوور لە شاری خۆی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهنام عەلیزادە” تەمەن ٢٠ ساڵ و “عەلی یووسفی” تەمەن ٢٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی کراون.