به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئه‌نجامیدا، لانیكه‌م دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندرابوون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “نۆکان”ی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو به ناوی “ڕه‌حمه‌ت ئه‌مینی” خەڵکی گوندی “دارمکۆن”ی ئه‌مشاره بە سەختی برینداربووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری “سەلاسی باوەجانی” بە ناوی “کەماڵ میرزایی” بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود به سه‌ختی برینداربووه و ناوبراو به مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “تەتە”ی هەورامان ته‌قه‌یان له پۆلێك له كۆڵبه‌ران كردبوو و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌سعه‌د نۆدشه‌یی” بریندار کرابوو.