به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چاڵدۆران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “باڵەک” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “جەماڵ باڵەکی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی تەتە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە لەلایەن چەند کۆڵبەرێکی دیکە و خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گوازراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد مەراز” لە گوندی مادلۆ سەر بە شاری چاڵدۆران له ئوستانی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.