سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، شەوی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی پوشپەر، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “غەریب عەلیزادە”، ٣٨ ساڵ تەمەن، و “سامان” ٢٨ ساڵ تەمەن، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی سپای پاسداران لە شاخی سیاکێو لە سنووری “کێلەشین”ی شاری شنۆ ، دەسڕێژییان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە”. جێگه‌ی ئاماژیه، ئەو دوو کۆڵبەرە، خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهابادن. شایانی باسه، ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سۆران” لە هەرێمی کوردستان کراون.