ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٦ و ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكارێك به ناوه‌كانی ئاكۆ شه‌ریفی، شوانه عه‌لیپور و ئاكۆ ئه‌لتافی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی بانه و ساوه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ئاكۆ شه‌ریفی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی عه‌باس ئاوا، هه‌روه‌ها شوانه عه‌لیپور ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌وی شه‌ممه ئۆتومبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی ئاكۆ ئالتافی، له جاده‌ی ساوه بۆ تاران له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، شۆفێره‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.