به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “موسعب كاكایی” و “سه‌لاح ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری نه‌وسوود بریندار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ڕۆژی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری نه‌وسوود داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “موسعب كاكایی” و “سه‌لاح ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گونده‌كانی “ئهورازه” و “حهشهمهڕ”ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
