به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٣ و ١٤ی خه‌رمانان، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ و كێلێ به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه ده‌ستڕێژی گولله‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و به‌هۆیه‌وه لاوێك به ناوی “حامید فه‌ره‌ج پور” خه‌ڵكی سه‌قز به‌سه‌ختی بریندار كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “بێهزاد كه‌ریمی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری كێلێ بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
