به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، شه‌وی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دوو كۆڵبه‌ری بریندار به‌ناوه‌كانی “سادق(پاشناو نادیار)” و “سه‌بوور سه‌یدی” خه‌ڵكی گوندی “كڵاش هۆش”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ بریندار و به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ دا به‌لانیكه‌م ١٦١ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی مین یان به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی كوژراو و بریندار بوون.
