کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و بانه به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رته‌زێن بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له‌ سنووری سه‌رته‌زێنی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “حه‌مید ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “مه‌حموود(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.