ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “جه‌لال ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی بۆكان و “ئاكۆ(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “جه‌لال ڕه‌حمانی” و “ئاكۆ” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر و دوایی به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. كاتێك ئازاد كراون مه‌ئوورانی ڕژیم له پشته‌وه ته‌قه‌یان له‌و دوو كۆڵبه‌ره كردووه و سه‌ر و ده‌مووچاو و لاقیان به‌سه‌ختی بریندار بووه.
