به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، دوو كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر به ناوه‌كانی “ئۆمید حه‌بیبی” ٢٧ سال ته‌مه‌ن و “زانكۆ خۆسره‌وی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شاهۆ”ی سه‌ر به شارستانی ڕه‌وانسه‌رن و پاش ڕووداوه‌كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراون. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ش چوار كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “فه‌رهان مینایی” ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن، “ڕامین باوه‌جانی” ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن، “فه‌رشید قادرزاده” و “سه‌فه‌ر سۆبحانی” له هێرشی هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرابوون.