ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “جه‌لیل كه‌ریمی” خه‌ڵكی گوندی “شركان“ی سه‌ر به شاری پاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود برینداركرا، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری بانه به‌سه‌ختی برینداربووه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “جه‌لیل كه‌ریمی” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی له سه‌ر سنوور كه‌وته سه‌ر مین، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.