ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “جه‌بار زارعی” و “ئه‌سعه‌د فیرووزبه‌خت” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود بریندار كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی قه‌ندیل كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كۆڵه‌سه‌ی خوارووی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “ئه‌سعه‌د فیرووزبه‌خت” به فیشه‌كی ساچمه‌یی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.