له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەمیر” و “بەهرام مەحموودی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، ئه‌و دوو کۆڵبەرە بێ ئاگادارکردنەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و له ئه‌نجامدا سێ گولله به‌ر لاقی “ئه‌میر” كه‌وتووه و “به‌هرامیش چه‌ند پارچه ساچمه‌یه‌ك به‌ر پشتی كه‌وتووه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو كۆڵبه‌ر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری بانه كراون.