به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كۆڵبه‌ری به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی نۆدشه به‌ناوه‌كانی “یاسین عادڵ” و “ئیبراهیم ڕه‌حیم پوور” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره له‌كاتی ڕاودوونان و ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود له نزیك گوندی “نروێ“، له به‌رزایی به‌ربوونه‌وه و ده‌ست و پێ و سه‌ریان به‌سه‌ختی برینداربووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕاپۆرتی پێنج ساڵه‌ی كۆڵبه‌رنیووزدا كه له ڕێكه‌وتی ٢٢/٧/٢٠٢٢دا بڵاوكرایه‌وه، سه‌رجه‌م ١٠١١ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربوون و له‌و ڕێژه‌یه ٢٦٩ كۆڵبه‌ر كوژراون و ٧٤٢ كۆڵبه‌ری دیكه به‌سه‌ختی برینداركراون.