کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كه‌س به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سه‌وڵاوا

برینداربوونی دوو كه‌س به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌

برینداربوونی دوو كه‌س به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خەرمانان، کاتژمێر ١٢ی شەو دوو هاووڵاتی لە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “ئێران قادرمەرزی” تەمەن ٣٧ ساڵ و “ڕامیار سارمی نژاد”، تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی بوومەلەرزەوه‌ بریندار بوون.

لەو ڕووداوەدا، “ئێران قادرمەرزی”، بەهۆی بوومەلەرزە و ترس لەو ڕووداوە، تووشی دابەزینی فشار و هەروەها “ڕامیار سارمی نژاد”، لە کاتی هەڵاتندا، لاقی شکا. سەرەڕای برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتییە، بوومەرزەکەش هەندێک خەسارەتی ماڵیی بەدواوە بووە. ئەو بوومەلەرزەیە، ٤.٤ ڕێشتر بووە و شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە نێوان ئاواییه‌كانی “بلچە سوور” و “کۆریەرە”دا ڕوویداوە.