ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان و دوو ئه‌ندانی خێزانێك له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی “شه‌هبا” به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی ڕابردوو باری نائاساییان له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ڕاگه‌یاند و به ته‌واوی هێزه‌كانیان ڕایگه‌یاندووه كه ئاماده‌ی به‌رپرچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا بن.
