ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی تۆپبارانی ناوچه‌ی “شه‌هبا” له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه ژنێك و منداڵێك برینداربوون.
ئێوارەی ڕۆژی هه‌ینی دەوڵەتی تورکیه و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته گوندەکانی “قەرەمیل”، “حەسین”، “عەین دقنە” و” بێلونیە” و ناوەندی ناوچەی “ته‌ل ڕەفعەت”ی کانتۆنی شەهبایان بۆردوومانکرد و به‌هۆیه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر “حه‌سه‌كه” ١٥ منداڵی خوێندنگایه‌ك بوونه قۆربانی.