ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكاری بیناسازی له شارستانی شیروان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، به سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدا ڕوویداوه كه ژماره‌یه‌ك كرێكار له گوندی “خانلق”ی شیروان له حاڵی ئارماتۆربه‌ندی دا بوون و له‌ناكاو دیواری بیناكه‌یان به‌سه‌ر دا ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه ئه‌م دوو كرێكاره بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له لایه‌ن دانیشتووانی گونده‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.