ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و زه‌نجان، به هۆی نه‌بوونی ئێمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار دوو كرێكار به تووندی برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، منداڵێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی، له كاتی جێبه‌جێ كردنی كه‌لوپه‌ل له دوكانێكی شه‌قامی پیروزی شاری تاران، لاقی نێوان ئاسانسوردا گیری كرد به تووندی برینداربوو. له ڕووداوی دووهه‌م دا به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بینایه‌كی نیوه‌كاره له زه‌نجان، كرێكارێكی دیكه‌ش تووشی سه‌ده‌مه‌ی جیدیی هات. شایانی باسه، ڕووداوی شوێنی كار بووته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو له شوێنی كار و هه‌ر جار ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له پێناو قازانج په‌ره‌ستی ئه‌م یان ئه‌و خاوه‌ن كار، ده‌بنه قوربانی.