کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیلام

برینداربوونی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كوره‌ی توانه‌وه‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، دوو كرێكاری شاغڵ له‌ كارگه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیلام، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌خانه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دوو كرێكاری كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاسنین له‌ شاری ئیلام، له‌ كاتی توانه‌وه‌ی پارچه‌ ئاسنینه‌كان، تووشی سووتانی جه‌سته‌ بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ یه‌ك له‌و كرێكارانه‌ ٧٠ له‌ سه‌دی جه‌سته‌ی سووتاوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.