ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٤٠٣، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی سه‌رباز و خاش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی فه‌راجا له شارستانی خاش به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك به ناوی “مێهدی محه‌ممه‌ددانی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.