به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو سەربازی هێزەکانی ئینتزامیی لە جادەی سەرشیوی سەقز، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو سه‌ربازی یەکێک لە پایگاکانی هەنگی سنووریی شاری سەقز بە ناوەکانی “جەواد مێهری‌زادە و مازیار ئیستراکی” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له مینه به‌جێ ماوه‌كان به سه‌ختی برینداربوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” سەقز کراون و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئۆستانه‌کانی ورمێ، سـنە، کرماشان و ئیلام زۆرترین ناوچە مینڕێژکراوەکانیان لەنێو ئۆستانه‌کانی دیکەی ئێران‌دا هەیە و ساڵانە ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەکوژرێن و بریندار دەبن.