کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو خوێندكار به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له‌ كرماشان

برینداربوونی دوو خوێندكار به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌قفی یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ڕازی كرماشان داڕما و دوو خوێندكار بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كاه‌ كاتژمێر ٢ و ٤٥ خوله‌كی نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ ڕوویداوه‌ و خوێندكاره‌ برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی خوێندكاران، كۆن بوونی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆی ڕازی كرماشان، هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دان به‌ سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی خوێندكاران هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ بووه‌.