له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره به ناوه‌كانی عه‌لی قه‌نادزاده(ده‌روێشی گونابادی) و مه‌حموود دارایی مه‌نش(ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا) له هێرشی چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به چه‌قۆ بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هێرشه له تیپی ٢ی سالۆنی ٦ی زیندای تارانی گه‌وره ڕوویداوه و هێرشبه‌ره‌كان به فه‌رمانی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه. به پێی دوایین زانیاریی، عه‌لی قه‌نادزاده و مه‌حموود دارایی مه‌نش پاش ورگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ به‌ندی گشتی گوازراونه‌ته‌وه. پێشتریش به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی عه‌لیڕه‌زا شیرمحه‌ممه‌دعه‌لی له هێرشی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و زیندانه گیانی به‌ختكردبوو.