ڕۆژی چوارشیه‌ممه ١ی مانگی به‌فرقانبار، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له سه‌ر بلواری “دكتۆر حسێنی” شاری سنه، دوو هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی هاتووچۆی كوردستان، ئه‌و بلواره‌ی شاری سنه زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕووده‌ده‌ات و ئه‌م جاره‌ش بارهه‌ڵگرێك كه هه‌ڵگری باری پیاز بووه به هۆی توندچوون و له ده‌ست دانی كۆنتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕا. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه و هاووڵاتییه‌كی دیكه كه كرێكارێكی شاره‌داری بووه له‌و ڕووداوه بریندار بووه به‌ڵام دۆخی سه‌لامه‌تی باشه و به دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س كراوه