دەوڵەتی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، گوندێکی لە ناوچەی “عەین عیسا“ی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه دەوڵەتی تورکیه گوندی “خاربێت به‌یدا“ی لە سنووری ناوچەی “عەین عیسا” تۆپباران کردووە كه به هۆیه‌وه دوو منداڵ بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین ده‌ستیپێكردووه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له نێو بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی ڕۆژئاوا چڕتر كردووه‌ته‌وه و ڕۆژ نییه چه‌ند منداڵ نه‌بنه قۆربانی.