
له ده‌ستپێكی ده‌ورێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی لۆبنان، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، خۆپیشاندانی خه‌ڵك بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به تووند و تێژی كێشرا و ده‌یان كه‌س له‌وانه چه‌ندین ڕۆژنامه‌وان برینداربوون.
خاچی سووری لۆبنان ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی پولیس بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌م وڵاته، ٤٥ كه‌س بریندار و له نێوانیان ٣٥ كه‌سییان به هۆی قورسی برینه‌كانیانه‌وه ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه، ٥٩ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
