ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له پاساژی “سه‌ید وه‌لی” تاران، لانیكه‌م ٣٠ كرێكار تووشی سووتان بوون.
وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی دووكانه‌كانی ئه‌م پاساژه دووكانی كیف و كه‌وش بوون و هه‌ر بۆیه ئاگره‌كه به خێرایی ته‌شنه‌ی سه‌ندووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له دووكانه‌كان ئاگریان تێبه‌ربووه. به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه به خێرایی خۆیان بگه‌یه‌نه شوێنی ئاگره‌كه و ٣٠ كرێكار كه له نهۆمی سه‌ره‌وی ئه‌م پاساژه گیریان خواردبوو ڕزگار بكه‌ن. شایانی باسه، سه‌رجه‌م ئه‌م كرێكارانه تووشی حاڵه‌تی سووتان هاتوون.