ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، سه‌دان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئێریتره دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئێریتره له وڵاتی ئیسڕائیل ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و ڕۆژی ڕابردوو به سه‌دان كه‌سیان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست ڕێوڕه‌سمێك كه له‌لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له “تل ئاویو” به‌ڕێوه ده‌چوو خۆپێشاندانیان كرد. كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس دهستێوهرادانیان كرد، تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان په‌نابه‌ر بریندار و ٣٠ سه‌ربازی پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
