کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی حه‌وت كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خان زنیانی شیراز

برینداربوونی حه‌وت كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خان زنیانی 1

به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی پێنج پله‌ی ڕیشته‌ر ناوچه‌ی “خان زنیان”ی شیرازی هه‌ژاند و به‌پێی دوایین زانیاری حه‌وت كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هاتنی بوله‌رزه‌ له‌ ناوچه‌ی “خان زنیان”ی شیراز، خه‌ڵك له‌ ماڵه‌كانیان چوونه‌ته‌‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌و كاته‌دا ٧ كه‌س بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی پارێزگای فارس، بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانێكی گیانی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ به‌ڵام زیانێكی زۆری مادی به‌ گوندنشینان گه‌یشتووه‌.