ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی نه‌یسانی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ٧ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا ٧ كرێكاری ته‌مه‌ن نێوان ٤٤ بۆ ٦٠ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شارستانی شووش كراون. دابین نه‌كردنی سرویسی گواستنه‌وه‌ی ستاندارد و بایه‌خ نه‌دان به گیان و ته‌ندرووستی كرێكاران هه‌موو ساڵێك ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین كرێكار.