نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له شاری مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ٧ كرێكار بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی مه‌شهه‌د، مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له ده‌ورووبه‌ری مه‌شهه‌د له‌گه‌ڵ وانت بارێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.