کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی تازه‌لاوێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران

images

images

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ تازه‌لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “وێزە”ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م تازه‌لاوە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی، لەلایەن سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و به‌سه‌ختی برینداربووه‌. له‌م پێوه‌نده‌دا بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان ڕایگه‌یاندووه‌ کە دوای گه‌یاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی چۆمان و پێدانی چارەسەریی پێویست، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ڕەوانەی هەولێر کراوە تا نەشتەرگەریی له‌سه‌ر بكرێت.