ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “حیسامەدین شێخی”، بەرێوەبەری ماڵپهڕی “هەواڵی قەڵەم” و ئەو هەواڵنێرەیان بریندار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو کەسانە بە چەقۆ، هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هەواڵنێرە و دەستیان بریندار کردووە. هەتا ئێستا لە هۆکاری هێرش بۆ سەر حیسامەدین شێخی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. جێی ئاماژهیه كه حیسامەدین شێخی، پێشتر بەڕێوەبەری هەواڵنێری “بۆرنا” لە پارێزگای کرماشان بووە.
