ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی زیندانی پاوه له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی دیكه له‌ده‌ست مه‌ئمووری گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵدێت و له‌كاتی هه‌ڵهاتندا ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌و به‌ندكراوه له شه‌قامی “ڕه‌ساله‌ت” و نزیك مۆخابراتی پاوه له‌ده‌ست مه‌ئمووره‌كانی زیندان هه‌ڵهاتووه و دواجار له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌ئمووره‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندكراوه پاش نیو ساعه‌ت و له حاڵێكدا خۆێنڕێژی ده‌كرد بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.