ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانزاده، به‌ندكراوی كوردی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره له‌لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم درایه به‌ر لێدان و به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی زیندانی تارانی گه‌وره چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ڕاسپاردووه تاكوو ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانزاده بده‌نه به‌ر لێدان و ئه‌و به‌ندكراوه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانزاده له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٣، بۆ جارێكی دیكه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا و ئه‌مجاره به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندان سزا درا.