به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “محه‌ممه‌د خودایاری” به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم كه‌وتووه‌ته نێو سیم خاڵدار و به‌سه‌ختی برینداربووه.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د خودایاری” ده‌ست و پای به‌سه‌ختی برینداربووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی “سه‌لاسی باوه‌جانی” به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر خودامورادی” خه‌ڵكی گوندی “بانی ساكان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندارببوو.
