لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەشە خۆراک و نانی وشکی بەندکراوانی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کەم کراوەتەوە، بە جۆرێک کە بە هۆی کەمبوونی خۆراکەوە ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠ بەندکراو لە بەشە خۆراکی خۆیان بێبەش دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەندکراوێک لە ڕۆژدا تەنیا یەک نانی وشکی بەر دەکەوێت و بەهۆی کەمی خۆراکەوە ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠ بەندکراو لە وەرگرتنی خۆراکی زیندان بێبەش دەبن و بە ههزینهی خۆیان لە فرۆشگای ئەو زیندانە خۆراک دابین بکەن. جێگای ئاماژەیە مافی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە بەندکراون یەکێکه لە بنەڕەتی ترین مافەکانە کە بێبهش بوون لەو مافە دەتوانێت ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.