به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی ڕێكخراوی یوونیسف له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: ٩٠ له سه‌دی منداڵانی غه‌زه تووشی كه‌م خۆراكی و به‌دخۆراكی بوون و گیانیان له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره، یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به ده‌ست ئاواره‌كانی باكووری غه‌زه نه‌گه‌یشتووه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خوازیای كرانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی یارمهتیهكان به ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بگات. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٣ فه‌له‌ستینی له بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل دا كوژراون و ١٤٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.