ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌كاتێكدا بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی ڕاده‌ستی مه‌جلیس كرد كه تێیدا پشكی ناوه‌نده نیزامیه‌كان به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٤٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٢ پێنج هه‌زار و ٢٦١ ملیارد تمه‌نه و بودجه‌ی سپای پاسداران نزیك به ٦٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن و بودجه‌ی سیتادی كولی ئه‌رته‌ش ٤٩ هه‌زار ملیارد تمه‌ن و بودجه‌ی هێزه ئینتزامیه‌كان ٦٢ هه‌زار ملیارد تمه‌ن زیاد بووه و بودجه‌ی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێرانیش ٥٥٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه سفره‌ی خه‌ڵك هه‌ر بچووكتر بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رزتر بووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بودجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بردۆته سه‌ره‌وه.