پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ ی مانگی ڕەزبەر مۆعەلیمانی خانەنشینكراو لە چەندین شاری ئێران لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان و بۆ زیادكرانی حقوقی چەندقات لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە تاران، ئەم کۆبوونەوەیە لە سه‌عات ١٠ ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی دەستیپێکرد و تێیدا، هەزاران کەس لە مۆعەلیمانی خانەنشین بەشدارییان تێدا کرد. خانەنشین کراوان لە زۆربەی ئوستان و شارەکانی دیکەی ئێران لەوانە، فارس، کرمان، ئیسفەهان، شیراز، گوڵستان، کرماشان، ئەلیگودەرز، مەشهەد و تەورێز لەبەردەم سازمانی خانەنشینیی ناوەندی ئوستانەکاندا کۆبوونەوە. خۆپیشاندەران له‌ڕێگه‌ی هەڵگرتنی پلاکارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی وەک ” بایه‌خ پێدان، بەڕێچوون مافی سەلمێندراوی ئێمەیە”، ” هێڵی هەژاریی سێ ملیۆن، حقوقمان یەك ملیۆن”، خوازیاری باشتر بوونی بارودۆخی بەڕێچوونیان بوون. یەکسان کردنی حەق و مەزایای سەرجەم ئەو کەسانەی موستەمەڕری لە دەوڵەت وەردەگرن، دانی حقوقی بانتر لە هێڵی هەژاریی و واریزکرانی سەرجەمی حقوق و داواکاریەکانی ساڵانی ڕابردوو به‌پێی نرخی ڕوژ” لە زومره‌ی گرنگترین داواکارییه‌كانی موعەلیمانی خانە نشین کراون. جێگای ئاماژەیە پێشتریش چەندینجار ئەم خانەنشینکراوانە لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە.ناره‌زایه‌تیی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له چه‌ندین شار ده‌توانی بوار بۆ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوتری مۆعه‌لیمانی ئێران له ڕۆژی ١٣ ی ڕه‌زبه‌ر، واته ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم له سه‌رتاسه‌ری وڵات بێت. زیاد کرانی هه‌قدەستەکان بۆ ئاستێكی سه‌رووتر لە هێڵی هەژاریی، ڕاگەیاندنی داخرانی پەروەندەی هەڵسووڕاوانی مافی موعه‌لیمان و کۆتایی هێنان بە پەروەندە سازیی و ئەمنییەتی کردنی چالاکییەکانیان، خوێندنی بەخۆڕایی، ئاموزشی یەکسان بۆ هەمووان، هەڵوەشاندنەوەی ڕه‌وتی خسوسی سازیی مەدرەسەکان و نۆژەنکرانەوەی مه‌دره‌سه نائەمنەکان، لە زومرەی گرنگترین داواکاریی ئەو موعەلیمانەیە.
موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراوی ئێران له حاڵێكجا كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌شی ڕه‌زبه‌ریان بۆ به‌دواداچوونی خواسته ڕه‌واكانی خۆیان ده‌ستنیشان كرد کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دواییدا چەندینجار لە ڕێگه‌ی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییه‌وه داواکارییەكانیان گه‌یاندووه‌ته گوێی کاربەدەستانی ڕژیم. لەم دەورەیەدا سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرین و سەرتاسەریی موعەلیمان و گه‌ڵاڵه‌كردن و پەیگیریی داواکارییەکانیان، بەڵام دەوڵەتی ڕووحانیی ویست و داواکارییەکانیانی پشت گوێداوە. لەو ماوەیەدا لە حاڵێکدا کە هەقدەست و حقوقی مانگانەی سێ تا چوار قات لەژێر هێڵی هەژاریی و بارودۆخی کاریی دژوار و نەگونجاو، ژیان و بەڕێچوونی مامۆستایانی تووشی ئاستەنگ کرد، بەڵام ئەوان بەردەوام درێژەیان بە خەبات و تێکۆشانی ڕەوای خۆیانداوە.
دەوڵەتی ڕووحانیی هه‌تا ئێستا نه‌ك هه‌ر گوێی بۆ داخوازیی موعه‌لیمان شل نەکردووە، بەڵکوو بە هەڕەشە کردن لە موعەلیمانی تێکۆشەر و بانگ کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و باقی ناوەندە ئەمنییەتیی و سه‌ركوتگه‌ره‌كان، هەوڵیداوە هه‌تا بەر بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی موعەلیمان بگرێت. بەڵام سەرەڕای گشت ئەم گوشار و هەڕەشانە خەباتی مۆعه‌لیمان بۆ ئازادیی هاوکارەکانیان و بۆ دەستەبەربوونی داواکارییە ڕەواکانیان، بەردەوام بووە. خەباتی موعەلیمان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئەم گوشارانەش، چ لە باری شکڵ و چ لە باری درووشم و ئه‌و داواکارییانەشه‌وه کە لەمیانیدا گه‌ڵاڵه كران، بە شێوەی بەرچاو لە بازنەی قانونە ئیسلامییەکان و چوارچێوەیەکی تەسک کە هه‌ندێک لە ڕیکخراوە سێنفییەکانی لایەنگری ئیسلاحخوازانی حکومەتیی بۆیان دیاریی دەکرد، گەلێک واوەتر چووە. بە پێی لێدوانی هه‌ندێک لە هەڵسووڕاوان و پێشڕەوانی بزووتنەوەی موعەلیمان، ئه‌وان بەم ناڕەزایەتییانه‌یان، چوارچێوەی تەسکی قانوون و تەشەکوله‌كانی ئێستایان به‌زاندووه. لەم دەورەیەدا مۆعه‌لیمانی تێکۆشەر بە گێڕانی دەور و نەقشی پێشڕەوانەیان ڕێگه‌یان نه‌داوه کە سیاسەت و هەڵوێستی خۆشباوەڕانە به‌رامبه‌ر بە دەوڵەتی ڕووحانی یان ڕێفۆڕمخوازانی حکومەتیی، ببێتە لەمپەرێک و نەهێڵێ زەرفییەت و پتاسییێڵی خەباتی موعەلیمان بخرێتە گەڕ. دەوڵەتی ڕووحانی و لایەنگرانی دوای تەوافوقی هەستەیی هەوڵیاندا کە له‌ڕێگه‌ی دانی وەعدەی گەشەی ئابووریی و باشتربوونی بارودۆخی بەڕێچوونی حقوق بگیران خەباتی مافخوازانەیان تووشی ڕکود و سستیی بکەن. بەڵام موعەلیمانی ئێران بە درێژەدان بە خەباتی خۆیان پیشانیاندا به‌ئاگا و وشیارتر لەوەن کە فریوی ئەم وەعدە و بەڵێنانەی دەوڵەتی ڕووحانی و لایەنگرانیان بخۆن.
موعه‌لیمان وەک بەشێک لە ئۆردووی کار لە جەریانی خەباتی سەرتاسەریی خۆیانه‌وه لەم دەورەیەدا، داواکارییەکانیان بە ڕوونیی هێناوەتە گۆڕێ. بەرەو پێشچوونی خەباتی موعەلیمان لەم قۆناغەدا لە گرەوی پێداگریی لەسەر داواکارییەکانیان دایە. بە سه‌رنجدان و له‌به‌رچاوگرتنی جێگه‌و پێگه و قورساییەکی کۆمەڵایەتی مۆعه‌لیمان و به‌هۆی پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بەملیۆن دانش ئاموزه‌ی ناو کۆمەڵگه‌وه هەیانە، كێشه و موشکلاتی پێوەندیدار بە ژیان و بەڕێچوونیان بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو لە ئاستی کۆمەڵگه‌شدا دەنگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌ر به‌م ئێعتباره‌شه‌وه، خەباتی موعەلیمان بۆ زیاد کرانی حقوق لە لایەن کۆمەڵگه‌وە پشتیوانیی لێده‌كرێت و هه‌ر ئەمەش بواری بەرەوپێشچوونی ئه‌م خەباتەی هه‌موارتر کردووە. داواکاریی هاوبەشی زیادکرانی حقوق و حەقدەستەکان، یەکێک لەو پێشمەرجانەیە کە بواری بۆ پێكهاتنی یەكگرتووییه‌كی خەباتکارانە لە نێو کرێکاران و موعەلیمان ڕه‌خساندووه. موعەلیمانی ئێران لە ماوه‌ی ئه‌م ساڵانەی دواییدا خەباتێکیان به‌ره‌وپێش بردووه کە بە پشتیوانیی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كان، کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەتوانن بە پێداگریی لەسەر ویست و داواکارییەکی ڕوون و ئاشکرا کە هێناویانەتە گۆڕێ، ببێتە بزووتنەوەیەکی گەورە کە لە یەکەم هەنگاویدا داواکارییە سەرەتاییەکانی موعه‌لیمان بەسەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا بسەپێنێ.