ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په دههۆمین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاند. ٥ هه‌زار كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه له‌م مانگرتنه‌دا به‌شدارن. له دههۆمین ڕۆژی ئه‌م مانگرتنه یه‌كگرتوو و شكۆدارهدا، كرێكاران به ڕێپێوان له ده‌وروبه‌ری كارخانه به درووشمی كرێكاری هه‌فت ته‌په، یه‌كگرتن، یه‌كگرتن، عه‌زم و ئیراده‌ی خۆیان بۆ درێژه‌ی ئه‌و مانگرتنه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، نیشان دا. كرێكارانی مانگرتوو له‌م ڕێپێوانه‌دا، بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر خواستی پێدانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌ستی دواخراوی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكارانی نهیبڕ و گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری ئه‌و كرێكارانه‌ی كه قه‌رارداده‌كانیان بۆ دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌بۆ سه‌ركاری ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، ئیمان خزری و سالار بیژه‌نی، دووباره كردنه‌وه‌ی بیمه‌ی ده‌رمانی و خزمه‌تگوزاری، سزادانی خاوه‌نانی گه‌نده‌ڵ و دز، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر درێژه‌ی چالاكیی كارخانه و زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران، لابردنی به‌شی خسووسی و كۆتایی هێنان به تاڵان كردنی ئه‌م كارخانه‌یه، پێداگریان كرد. كرێكاران پاش ئه‌م ڕێپێوانه بهنێریهك، كه خواسته‌كانی خۆیانیان له‌سه‌ر نووسیبوو، له‌سه‌ر “سه‌نگه‌ر” كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانه، هه‌ڵیانواسی.
كرێكارانی شیركه‌تی هفت ته‌په به‌پشت به‌ستن به ئه‌زموون و وشیاریی خۆیان به‌وه گه‌یشتوون كه به‌كۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی شۆرایی و له ڕێگه‌ی به‌شداری كردنی كرێكارانی هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه، چۆنیه‌تیی ڕه‌وتی مانگرتنه‌كه‌یان ڕێكبخه‌ن و به‌ره‌وپێشی به‌رن. كرێكاران هه‌ر به‌و مه‌به‌سته هه‌موو ڕۆژێ له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له “سه‌نگه‌ر” كۆده‌بنه‌وه و پاش بیروڕاگۆڕنهوه و هاوفكری و خستنه به‌رباسی كێشه و گرفتی كرێكاران، له‌سه‌ر پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیی خاوه‌نكار و پێویستیی پاراستنی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی كرێكاران و به‌ره‌وپێش بردنی قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن. كرێكارانی مانگرتوو به پشت به‌ستن به‌و ئه‌زموون و وشیاریه‌ی خۆیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار پیلانی خاوه‌نكاره‌كان كه به‌نیازبوون ناكۆكی له‌ناو كرێكاراندا بنێنه‌وه، پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له ڕۆژی هه‌شتومی مانگرتنه‌كه‌دا “ژماره‌یه‌ك له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی خاوه‌نكار، به زه‌ره‌ر لێدان له كه‌ره‌سته‌ی شیركه‌ت، كه له‌ڕاستیدا هی كرێكارانه، هه‌وڵیان ده‌دا له‌ڕێگه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ناكۆكی نانه‌وه له‌ناو كرێكاراندا، مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی ئه‌وان به‌لاڕێدا به‌رن به‌ڵام به كاردانه‌وه‌ی وشیارانه‌ی كرێكاران، ئه‌م هه‌وڵانه پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
شه‌پۆلی نوێی مانگرتنی هه‌فت ته‌په له باروودۆخێكدا ده‌ستیپێكرد كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه نه‌دراوه و ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان بۆ دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، كرێكاران ته‌نانه‌ت بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوون. له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكاران سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیی درۆیینی خاوهنكاران و خاوه‌نانی شیركه‌ت، له‌سه‌ر عه‌زمی خۆیان بۆ درێژه‌ی خه‌بات تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، پێداگیریان كرد. درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌وان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، شه‌پۆلێكی له پشتیوانی و ده‌ربڕینی هاوپشتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك له ناوه‌ند و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان، له‌وانه شۆرای خانه‌نشینانی ئێران، سه‌ندیكای فێلێزكارمێكانیكی ئێران، ئیتحادی خانه‌نشینانی ئێران، سه‌ندیكای نهقاشانی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، خانه‌نشینانی فێلێزكارمێكانیك، خانه‌نشینانی بافهندهی سوزه‌نی، گرووپی نۆزده‌ی ئیسفه‌ند، گرووپی شۆرای هاوپشتی كرێكاری، پشتیوانیی خۆیان له داخوازی و مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕاگه‌یاند. ئه‌م ڕێكخراوانه وێڕای مه‌حكووم كردنی سته‌م و بێ مافیهك كه به‌سه‌ر كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌دا سه‌پاوه، ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه كرێكاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینان هه‌تا گه‌یشتن كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به خواسته‌كانیان، جیدی و شێلگیرانه، شان به شانیان ڕاوه‌ستاوین.
درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ئه‌زموون و زانستی چینایه‌تیه‌كه‌ی، ڕاده‌ی ڕێكخستنه‌كه‌ی، بوونی تۆڕێك له ڕێبه‌رانی پڕ گڕوتین و به ئه‌زموون، بێ باكی و وردبینی ئه‌وان له به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م خه‌باته، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمیتۆقاندووه. سه‌رانی ڕژیم به‌باشی ده‌زانن كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، لهبهرئهوهیكه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی ده‌وڵه‌ت واته خسووسی سازییان بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خواستی پێدانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه و زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منییه‌تی پیشهییانهێناوهته گۆڕێ، داخوازیی به‌شێكی به‌رین له كرێكارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.كرێكارانی مانگرتوو له وته‌كانیاندا باس له گرینگیی شۆڕایی به‌ڕێوه‌بردنی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به‌ده‌ستی كرێكاران ده‌كه‌ن. سه‌رانی ڕژیم باش ده‌زانن كه ڕێك له باروودخێكدا كه ئه‌وان به‌نیازن دوژمنی ده‌ره‌كی به‌هۆكاری هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری پێناسه بكه‌ن و به ده‌ركردنی په‌یتاپه‌یتای حوكمی ئێعدام و زیندان و شهللاق و بێگاری كردن به ناڕازیانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مافخواز و ئینسانه ئازاده‌كانی ناو كۆمه‌ڵ چاوترسێن بكه‌ن، كرێكاران به وشیاریی سیاسیه‌وه دوژمنی چینایه‌تییان له ناوه‌وه‌ی ئێران كردووه‌ته ئامانجی خه‌باتی خۆیان و ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیه. سه‌رانی ڕژیم كاریگه‌ریی حاشاهه‌ڵنه‌گری خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له كۆمه‌ڵگا ئاگادارن و ترس له‌م ڕاستیانه، ئه‌وانی بۆ ناكۆكی نانه‌وه له ناو ڕیزه‌كانی خه‌باتی كرێكاران، وه‌جموجۆڵ خسووه. مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌خاتری هه‌ر ئه‌م جێگه و پێگه ئاشكرایه‌ی كه له باروودۆخی سیاسیی ئێستادا هه‌یه‌تی، بۆ ڕه‌وتی پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران، گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم نایانهه‌وێ، یه‌كجێ وڵام به خواستی كرێكاران بده‌نه‌وه، چون ده‌زانن كه له باروودۆخی ئێستادا، هه‌رجۆره پاشه‌كشه‌یه‌ك، وره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران زیاتر به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ناكۆكی نانه‌وه له ناو ڕیزی كرێكاران و دانی واده وبهڵێنیی درۆیین، كرێكاران له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناهۆمێد بكه‌ن. له‌م باروودۆخه‌دا ته‌نیا عه‌زم و ئیراده‌ی كرێكاران بۆ درێژه‌ی ئه‌م خه‌باته، پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵكی خه‌باتكاری شارستانه‌كانی شووش و ئه‌هواز و به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن له پشتیوانی له‌م كرێكارانه له باقیی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان وخرمهتگوزارییه كه ده‌توانێ پاشه‌كشه به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بكات و سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په زه‌مانه‌ت بكات.