کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

با له‌ مافی ڕاپه‌ڕین و ئازادیی به‌ندكراوان دیفاع بكه‌ین!

411090 270

411090 270

سهرهڕای میحنهت و سهركوتگهری و ههژاریی ملیۆنی و كارهساتی منداڵانی كار و بهتاڵان چوونی ژیان و بژێوی خهڵك، لهئێستادا چهندین حهفتهیهكهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا كۆمهڵگای لهگهڵ مهترسیهكی مهرگباری نوێ بهرهوڕوو كردووه‌. خهڵك بهچاوی خۆیان دیتیان كهچۆن ڕژیم بهنهێنی كاریهكانی بۆ گهیشتن بهئامانجی كۆنهپهرستانهی خۆی، كایهی بهگیان و سڵامهتی ئینسانهكان كرد. لهباروودۆخێكدا كهویرووسی كۆرۆنا داوێنی كۆمهڵگای گرتووه، لهباروودۆخێكدا كهنهێنی كاریی سهرانی كۆماری ئیسلامی بووهتههۆی بڵاوبوونهوهی بهرینی ئهم ویرووسهو لهباروودۆخێكدا  كهلهههموو جیهان ههموو ڕۆژێك ئاماری مهرگی ههزاران كهس و تووش بوونی ڕۆژانهی دهیان ههزار كهس دهبیستین و لهباروودێخێكدا كهتهپڵی ڕسواییی تیببی ئیسلامی لهههموو شوێنێك دهنگی داوهتهوه‌‌ و شارهبهناو پیرۆزهكانیان بوون بهناوهندی بڵاوبوونهوهی ئهم نهخۆشیهو ههروهها بڵاوبوونهوهی وێنهی گۆڕهبهكۆمهڵهكان لهمیدیاكانهوهڕێگای نهێنی كاری لهسهرانی ڕژیم بهست، سهرهڕای ههمووی ئهوانه، بهو پهڕی بێشهرمیهوهلهتلویزیۆن دهركهوتن و باسیان لهشهڕی بیۆلۆژیكی دوژمن كرد. ئهوان لهباروودۆخێكدا كهزۆرێك لهشوێنهكانی كۆبوونهوهلهوانهنوێژی جومعهكان، مزگهوت و مهنبهرهكان، حهوزهكانی بڵاوكردنهوهو فێركردنی بیری پرتووكاو و كۆنهپهرستانهی قۆم و مهشههد و زۆرێك لهكۆبوونهوهكان و مهجلیسی شۆرای ئیسلامیان تهعتیل كرد، بهڵام بهندكراوان و بهتایبهت بهندكراوانی سیاسی و چالاكانی مهدهنیان لهتاران و شارهكانی دیكهی ئێران كهتهنیا تاوانیان دیفاع لهنان و كار و ئازادی و دیفاع لهئازادیی مهدهنی و مافی ئینسانهكان بوو، لهمهرهخهسیی بێبهری كرد.

ههواڵی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهزیندانهكانهوهدهبیسترا. ئهم ههواڵهنهیدهتوانی نیگهرانی واقعیی و بهرحهقی بهندكراوان و بنهماڵهكانیانی لێنهكهوێتهوه‌. ئهو بهندكراوانهی وا مهرهخهسیان وهرگرتبوو لهڕاپۆرتێك دا سهبارهت بهباروودۆخی بهندكراوانی بهندی ژنانی زنیدانی ئێوین لهساڵۆنی ٢دا وتیان: “ههر كهسێك تووشی ئهم نهخۆشیهبوایه، كهسانی دیكهش بهردهوام مهترسیی ئهوهیان لهسهربوو كهلێی بگرنهوه‌. تا نیوهی مانگی ڕهشهممه، ئێمهتهنانهت جیرهی مادهی خاوێنكردنهوه‌( لهوانهتاییت و كهف شۆر و وایتێكس )مان پێنهدرا و مهحرووم ماینهوه‌. بێهداریی ئێوین نهتهنیا لهگهڵ كهمبوونی پزیشكی شارهزا و پهرستار بهرهوڕووهبهڵكوو سادهترین و سهرهتاییترین دهرمانهكانیشی لێ وهگیر ناكهوێ … “. لهوهها باروودۆخێكی تاقهت پڕووكێن دایهكهبهندكراوانی عادیی سهرتاسهری ئێران لهوانهعادڵ ئابادی شیراز، ورمێ، ههمهدان، سهقز، مههاباد، ڕهشت، تهورێز، ئههواز و زیندانی ئهلیگوودهرز لهترسی بێ پهنایی لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا، لهزیندانهكاندا دهستیان داوهتهناڕهزایهتی و ڕاپهڕین و ژمارهیهكیان توانیویانهخۆیان دهربازكهن و ژمارهیهكی دیكهشیان لهلایهن هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیمهوهیان كوژراون و یان بریندار بوون.

نابێ لهبیرمان چێتهوهكهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بهردهوام شوێنێكی دژهئینسانی و قهتڵگان. كێ دهتوانێ كوشتارهكانی دهیهی ٦٠ی ههتاوی لهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی دا فهرامۆش كات، كێ دهتوانێ فهرامۆشی كات كهكچانی لاوی بهندكراو، شهوێك بهرلهئێعدام كردنیان دهخرانهبهردهست پاسدار و جهللاد و زیندانبانهبهكرێ گیراو و پهستهكانی ڕژیم. كێ دهتوانێ ئهوهی لهبیرچێتهوهكهتهنانهت لهباروودۆخی ئاساییشدا، بهندكراوانێك كهبهتاوانی قهتڵ و قاچاغ و باقی تاوانهكۆمهڵایهتیهكان گیرابوون، لهگیانی بهندكراوانی سیاسیان بهردهدان. بیرهوهریی بهندكراوانی سیاسی لهئهشكهنجهكانی كۆماری ئیسلامی، لهئهشكهنجهگهرانی وهك حاجی داوود، لهبهڕۆژ و بهحهفتهلهتابووتدا مانهوه، بهشێكهلهبیری مێژوویی خهڵك لهزیندان و لهئێستاشدا ههر لهو زیندانانهدا كهچیی وا لهقهتڵگایهك كهمتر نین، بههۆی پیس بوون و ناسالم بوونیانهوه، بوونهتهناوهندی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهو گیرۆدهبوونی بهندكراوان بهم نهخۆشیه‌. خهڵك بهئهزموون دیتیان كهئازیزانیان تهنانهت لهباروودۆخی ئاساییشدا كاتێك كهنهخۆش دهكهون  و یان بهژانی نهخۆشیهكی درێژخایهنهوهدهناڵێنن، چۆن لهناردنیان بۆ ناوهندهپزیشكی و نهخۆشخانهكان ڕێگری دهكهن.

ههموو ئهوانهپێمان دهڵێن كهبهندكراوانی گرفتار لهبهندهكانی ڕژیمدا، هیچ ڕێگایهكیان نییهبۆ ئهوهیكهلهویرووسی كرۆنا لهئهمان دابن. لهو ناوهدا باروودۆخی بهندكراوانی سیاسی زۆر مهترسیدارتره‌. كێ دهتوانێ ئهوهندهی متمانهبهڕژیم بێت  كهبهبیانووی تووش بوون بهكۆرۆناوه، بهندكراوانی سیاسی لهكۆڵ خۆی نهكاتهوه‌. بنهماڵهی بهندكراوان خۆیان دیتیان، لهباروودۆخێكدا كهسهرانی ڕژیم سهبارهت بهئازادیی و یان مهرهخهسی دهیان ههزار بهندكراو، بهبۆنهی ساڵڕۆژی بهدهسهڵات گهیشتنیان، ههراو هوریایهكی زۆریان وهڕێخستبوو، كاتێك كهباسی بهندكراوانی سیاسی هاتهبهرهوهژمارهی بهندكراوانێك كهبۆ مهرهخهسی ناردرانهوه، تهنانهت له١٠٠ كهس زیاتر نهدهبوو. لهههواڵهكانی ههر ئهم حهفتهیهدا هاتبوو كهسێ كهس لهمهحكوومانی پهروهندهی دادگای تایبهت بهگهندهڵی ئابووری، بهحوكمی زیندانیی درێژماوهی ٢٠ ساڵ و ١٠ ساڵهوهو لهحاڵێكدا كهلهدهورهی زیندانی ئهو ئاغازادانهنزیك به٦ مانگ تێپهڕ ببوو،لهسهروبهندی ساڵی تازهدا  و بههۆی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناوه، ناردرانهوهبۆ مهرهخهسی. بێ گومان ئهوانهكهسانێكن كهبهملیاردهایان لهدهستڕهنجی ئهو خهڵكهبهتاڵان بردووه‌. بهڵام دیتمان كههێندێك لهههڵسووڕاوانی سیاسی و كۆمهڵایهتی، ساڵی نوێیان لهزیندانهكاندا دهست پێكرد. دایكانی پاركی لالهحهقیانهكاتێك كهلهبهیانیهكهیاندا لهژێرناویمهترسیی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا لهزیندانهكانی ئێران بێداد دهكا و بهندكراوانی سیاسی و عادی پێویستهههرچی زووتر لهزیندانهكان ئازاد بكرێن، دهنووسن: “چۆن دهكرێ باوهڕ بكهین كهلهو باروودۆخهمهترسیدارهدا كهگهڵاڵهی ڕهچاو كردنی مهودادانان و ئیزۆلهكردنی كهسهكان كهوتووهتهدهستووری كارهوه، بهرپرسانی قهزایی و ئه‌‌منیهتی بهم جۆرهبێرهحمانهلهگهڵ بهندكراوان و بنهماڵهكانیان ههڵسووكهوت دهكهن، دهڵێی بهئهنقهست دهیانههوێ بهندكراوان و بنهماڵهكانیان لهناوبهرن. لهباروودۆخێكدا كهبنهماڵهكان و بهندكراوان بۆ ڕێگری لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا تهنانهتلهخێری سهردانیش گوزهراون تا مهترسیی تووش بوون بهم ویرووسهكهمتر بكهنهوه، ڕژیم كهبهرپرسی گیانی بهندكراوانه، هیچ ههوڵێكی نهداوه‌. لهزیندانهكانی ئێراندا ئهگهر بهندكراوێك تووشی ئهو نهخۆشیهبێت، بێ گومان باقی بهندكراوان و ئهو بنهماڵانهكهبۆ چاوپێكهوتنیان دێن، بهخێرایی دهیگرنهوه‌. پێویستهههرچی زووتر بهندكراوانی سیاسی و عادی، لهزیندانهكان ئازاد بكرێن و لهماڵهكانی خۆیاندا بخرێنهژێر چاوهدرێریهوه‌”.

خواستی دیفاع لهئازادیی بهندكراوان لهوانهسیاسی و عادی ڕێك لهو ڕوانگهیهوهسهرچاوهدهگرێت كهویرووسی كۆرۆنا جیاوازیی لهنێوان بهندكراوی عادی و سیاسی دانانێت. مافی ههر بهندكراوێك ئهوهیهكهئیمكاناتی تهندرووستیی بخرێتهئیختیارهوه‌. لهباروودۆخێكدا كهكۆماری ئیسلامی خۆی ڕژیمی جهنایهتو گهندهڵی و دزیه، بهندكراوانی ناو زیندانهكانی كۆماری ئیسلامی مافی ئهوهیان ههیهكهدهست بدهنه ناڕهزایهتی وڕاپهڕین و خۆیان دهرباز بكهن. بهدهر لهوهیكهجێگای خهباتكارانی سیاسی زیندان نییه، پێویستهبوترێ  ئهو نیزامهكۆمهڵایهتیهی كهتاوان و جهنایهت دهخوڵقێنێت و دووبارهی دهكاتهوه، ئهو نیزامهتوانای دیتنهوهی ڕێگاچارهی بۆ پاراستنی سڵامهتی كۆمهڵ و توانای دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی بۆ ڕیشهكێش كردنی تاوانهكۆمهڵایهتیهكان نییه‌. بێ گومان وهها كۆمهڵگایهك پێویستهلهبناغهوه، ژێر و ژوور بكرێت.