کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ دۆخی ته‌ندرووستی سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحد

بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ دۆخی ته‌ندرووستی سێ ئه‌ندامی

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران، به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “ڕه‌زا شه‌هابی”، “داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” ناده‌ن و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

“ڕه‌زا شه‌هابی”، ” داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكرانیان له‌ زیندانی ئێڤین دا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ده‌رمانی پێویست، له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دان و پێویستیان به‌ پشتیوانی ته‌واوی چالاكانی كرێكاری، سیاسی، مه‌ده‌نی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌.