کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بایكۆت كردنی سدا و سیمای ڕژیم له‌ لایه‌ن ١٣ ناوه‌ندی مافی مروڤ

بایكۆت كردنی سدا و سیمای ڕژیم له‌

بایكۆت كردنی سدا و سیمای ڕژیم له‌

ناوەندی مافی مرۆیی خوازیاری بایکۆتی سدا و سیما، بەرپرسانی تۆمار کردن و بڵاوکردنەوەی دادنپێدانانی زۆرەملێ، بوون.

١٣ ناوەندی مافی مرۆیی لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ شۆرای یەکیەتیی ئورووپا، خوازیاری بایکۆتکردنی سدا و سیمای ڕژیمی ئێران و بەرپرسانی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی زیندانییانی سیاسی بوون. ئەو ١٣ ناوەندە مافی مرۆییە، خوازیاری هەوڵی بەرچاوی ئەو بەشە لە کۆمەڵگای جیهانی بوون بۆ ڕاگرتن و بڵاونەکردنەوەی ئەو بەرنامەیە کە بەهۆی گوشار و ئەشکەنجەوە لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی وەردەگیردرێت. سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەست پێ کردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر و سەرکوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە سەرەتاسەرییەکانی ئەم دواییانە، لانیکەم ٢٢ دانپێدانانی زۆرەملێی لە تەلەڤزیۆنی ئامادە و بڵاو کردووەتەوە.